بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجمان پاراستنی رۆحی پێكەوەیی و خزمەتكردنی كەركوكییەكانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆكی بەرەی توركمانی كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، ئامانجی ئێمە پاراستنی رۆحی پێكەوەیی و یەكترقبوڵكردن و خزمەتكردنی كەركوكییەكانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی.
‌‎
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی لەمێژینەی كورد و توركمان كرا و جەخت لە پەرەپێدان و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان كرایەوە بەتایبەت لە شاری كەركوك.


‌‎
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا دۆخی كەركوك و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركوك، بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد، توركمان، عەرەب و پێكهاتەكانیتر بەشێوەیەك كە خزمەت بە پێكەوەژیان و سەقامگیریی شارەكە بكات.
‌‎
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی و هەوڵەكانی لەپێناو كەركوك روونكردنەوەیدا و وتی، “ئامانجی ئێمە پاراستنی رۆحی پێكەوەیی و یەكترقبوڵكردن و خزمەتكردنی كەركوكییەكانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عەبدولفەتاح هەورامی: وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات

د. عەبدولفەتاح هەورامی، رایگەیاند، “وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات”. د. عەبدولفەتاح…
Total
0
Share