پاپای ڤاتیكان دڵەڕاوكێی خۆی لە مەترسیی هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی نیشاندەدات.
پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان رایگەیاند، مەترسیی هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی تائێستا لە ئارادایە، لە سەردەمی “گرفتی مووشەكە كوبییەكانەوە” ساڵی 1962 تا رۆژگاری ئەمڕۆ.
پاپا لە وتارێكدا كە لە بەردەم نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەكان لە ڤاتیكان پێشكەشیكرد وتیشی، “هەسارەكە و مرۆڤایەتی لە بەردەم وێرانبوون و نەماندان، ئەگەر هێزە ئەتۆمییەكان لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ نەكەن و رێكنەكەون لەسەر لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی و پوچەڵكردنەوەی كاریگەرییەكەی”.
خاوەنداریكردن و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی كارێكی “شەڕەنگێزانە و نائەخلاقییە” وەك ئەوەی پاپا وتی.
ئاماژەشی بە قەیرانی ئۆكرانیا و كاریگەرییەكەی لەسەر هەردوو كەرتی وزە و خۆراك لە جیهاندا كرد و داوای لە لایەنەكان كرد چارەسەرێكی خێرای بۆ بدۆزنەوە.