بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان.
لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردووە هاتووە، ” تەندروستیی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی سنووری بەڕێوەبەرایەتی دەکات “.
ئاماژە بەوەکراوە، “پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەمووان بكات لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبوونیان و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی و بەرەوپێشبردنی و هیوای بەردەوامی بۆ خواستوون”.