پزیشکێک: تەبریدی ئۆتۆمبێل هەستیاری دروستدەکات

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ رایدەگەیەنێت، تەبریدی ئۆتۆمبێل و موبەریدە و فێنککەرەوەکانی دیکەش دەبنە هۆی هەستیاری لووت.

 

د. لانە ئازاد پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ بە تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و زیادبوونی گوڵ و گوڵزار بە گشتی حاڵەتەکانی هەستیاری لووت و قورگ روو لە زیادبوون دەکەن، بۆ ئەمەش ئێمە دەڵێین باشترین رێگا ئەوەیە خۆپارێزی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەبریدی ئۆتۆمبێل و موبەریدە و فێنککەرەوەکانی دیکەش دەبنە هەستیاری لووت، بەهۆی ئەوەی ناو لووت وشک دەکەنەوە و موبەریدەش تۆزە و خۆڵی دەرەوە دەهێنێتە ژوورەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە پێویستە لە کەشوهەوای دەرەوەدا ماسک ببەستن، لەناو ماڵەکانیش راستەوخۆ لەبەرهەوای موبەریدە یان سبلیت دانەنیشن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share