دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوت دەرچووە، بە تۆمەتی زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە پارە و بەرژەوەندیی گشتی.
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە کە تایبەتمەندە بە دۆسیەی دەستپاکی، بڕیاریدا ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری بازاڕکردن و ستراتیژی لە سەنتەری وەزارەت، سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی نەوتی خاو کە لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتەوە هەناردە دەکرێت دەستگیربکرێت.
ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەنجامی کەمتەرخەمییەکە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت “سۆمۆ” غەرامەی دواکەوتنی دارایی داوە بە کۆمپانیا بەڵێندەرەکان، بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی بارکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی هەناردەکردن لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2017.
ئەوەشی خستەڕوو، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بەپێی بڕگەکانی مادەی (340) لە یاسای سزادانی هەموارکراوی ژمارە (١١١ی ساڵی ١٩٦٩)، فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردووە.