پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چاکسازییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، “به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كانیان، پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٨، به‌سه‌رپه‌رشتیى د. ڕ ِێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، داواكارى گشتى، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، مونا یاقۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتیى مافه‌كانى مرۆڤ و هه‌ردوو لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ و كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا “.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌ و گرفته‌كانیان، چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ سزادراوان، جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باشتركردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزارى له‌ چاكسازییه‌كان كرا”.

بابەتی پێشتر

بڕیاری دامەزراندن بۆ توێژێک دەرچوو

بابەتی دواتر

لە ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان عێراق چەند پلەیەک پاشەکشەی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share