“فیفا”سنوورێک بۆ بریکاری یاریزانان دادەنێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە لە یاسای مامەڵەکردنی بریکاری یاریزاناندا دەکات، سنوورێکیشیان بۆ دادەنێت لەو داهاتەی لە فرۆشتنی یاریزانان بەدەستیدەهێنن.

بەپێی ڕێسا نوێیەکان کە دووشەممەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لێپرسراوی کاروباری یاریزانان زۆرترین داهاتیان لەسەددا سێ (%3) دەبێت بۆ هەر گرێبەستێک کە تێچووەکەی لە 200 هەزار دۆلار زیاتر بێت، هەروەها لەسەددا پێنج (%5) بۆ هەر گرێبەستێک کە تێچووەکەی لە 200 هەزار دۆلار کەمتربێت.

ئەو بزنسمانانەی دەیانەوێت ببنە بریکاری یاریزانان دەبێت بە ڕێکاری یاسایی تونددا تێپەڕن، لە نموونەی تاقیکردنەوەکانی فیفا و پێدانی باجی ساڵانە بە فیدراسیۆنەکە.

“فیفا” ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بڕیارەکان بۆ هەنگاونانە بەرەو سیستەمێکی دادپەروەرتر و شەفافتر لە گواستنەوەی یاریزانانی تۆپی پێ.

بابەتی پێشتر

تیروپشکی (16)ی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

"فڕۆکەکەی مەغریب" لەگەڵ گەورەیەکی ئیتاڵیا ڕێککەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share