تۆمەتبارێک کە زیاتر لە 15 ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە فێڵی لە کچێک کردووە و 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لێسەندووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، كچێك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركردووە كە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە کە ئەو کەسەی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 کاتژمێردا تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕێک لە پارەکەدا.

تۆمەتبارەکە ناوی (م، ف، ع)ـە  لەدایكبووی 2003یە، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share