بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە سڤین موسلەر، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی كرایەوە، بۆ ئەمەش یەكخستنی هەوڵەكان بە گرنگ زانرا.
پرسی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی هێزەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بەردەوامە،پشتیوانی و هاریكاریی هێزەكانی هاوپەیمانانیش پرۆسەكە خێراتردەكات و گرنگی خۆی هەیە”.
لە بەرامبەردا جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەرەڕای دووپاتكردنەوەی پشتگیری و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لە پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی بە ئاراستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا.