قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 92 هەزار سەردان بۆ شوێنە گشتیی و بازرگانییەکانی سنووری شاری سلێمانی ئەجامدراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 550 ملیۆن دینار غەرامەی ئەو شوێنانە کراون کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لە ساڵی 2022 دا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە 92 هەزار و 455 سەردان بۆ شوێنە گشتی و بازرگانییەکانی سنووری شاری سلێمانی ئەنجامدراون، لەکۆی ئەو سەردانانەش هەشت هەزار و 333 هەزار حاڵەتی جیاجیای سەرپێچی تۆمارکراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەو ماوەیەدا 365 تۆن و 349 کیلۆگرام مەوادی بەسەرچوو لەناوبراون، 550 ملیۆن و 250هەزار دینار غەرامەی ئەو شوێنانە کراون کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون”.
ئاشکراشیکرد، “840 شوێن داخراون و 215 شوێنیش دراون بە دادگا”.