چەند گەشتیارێک ساتی لەدایکبوونی نەهەنگێک تۆماردەکەن

لە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشدا چەند گەشتیارێک ساتی لەدایکبوونی نەهەنگێکی رەنگ خۆڵەمێشی لە کەناراوەکانی دانا پۆینت لە کالیفۆرنیای ئەمریکا تۆماردەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە کاتێكدا ژمارەیەک گەشتیار بە بەلەمێک لە ناوچە ئاوییەکانی دانا پۆینت لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا سەرقاڵی گەشتێک بوون، نەهەنگێک لێیان نزیکدەبێتەوە کە سەرەتا وادەزانن بریندارە، بەڵام دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە ساتی لەدایکبوونی بێچووەکەیەتی.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت نەهەنگە گەورەکە لەدوای لەدایکبوونی بێچووەکەی بەیەکەوە لە گەشتیارەکان دووردەکەونەوە.

گەشتیارەکان باسیان لەوە کردووە، “خۆشترین گەشت بوو کە ئەنجامماندا و بوو بە جۆرێک لە ئاهەنگ، چونکە ئەزموونی لەو شێوەیە یەک جار لە تەمەندا دووبارە دەبێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share