ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگەی پێنجوێن – سەیدسادق بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیكاب کە ئاژەڵی باركردبوو وەرگەڕا.

رووداوەكە بووەهۆی برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و زیان بەر ئاژەڵەکان کەوت.

بەهۆی بەفر و باران بارین و گۆڕانی كەشوهەواوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ داوا لە هاوڵاتییان دەكات بە ئاگاییەوە شۆفێری بكەن و بۆ كاری پێویست نەبێت رێگە شاخاوییەكان بەكارنەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share