چێوەی هەماهەنگی: یاساكانی هەڵبژاردن و نەوت و بودجە بكرێنە پێشینە

چێوەی هەماهەنگی داوادەكات لە وەرزی نوێی یاساداناندا ئەنجومەنی نوێنەران یاساكانی هەڵبژاردن، نەوت و غاز و یاسای بودجە بكاتە پێشینەی كارەكانی.

چێوەی هەماهەنگی رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجامدا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق و نێودەوڵەتی بووە.

لە رووی یاسادانانەوە، چێوەی هەماهەنگی تاوتوێی كارە پێشینەكانی وەرزی نوێی یاسادانانی كرد بەتایبەت یاساكانی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، نەوت و غاز و بودجەی فیدراڵی، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگیی یەكلاكردنەوەی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بە زووترین كات تا رۆڵی یاسادانان و چاودێری خۆی بە تەواوی جێبەجێ بكات.

لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان راپۆرتێكی تێروتەسەلی لەبارەی كاری هێزە ئەمنییەكان تایبەت بە بارودۆخی ئەمنی، هێنانەدی سەقامگیری و رێگری لەهەر پەلامارێكی تیرۆرستی پێشكەشكرد.

چێوەی هەماهەنگی، بەپێی راگەیەنراوەكە، داوای لە سەرۆك كۆمار كرد بڕیارەكانی لەسێدارەدان پەسەندبكات كە دەرهەق بەو تاوانبارانەی بەرپرسن لە رشتنی خوێنی عێراقییەكان دەرچووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆش باران و بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەکان زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share