پۆلیسی هەرێم: لە ساڵی رابردوودا 215 تاوانی کوشتن تۆمارکراوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2022دا بڵاوکردەوە کە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تۆمارکراون.

کارزان ئەمیر وتەبێژی پۆلیسی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ڕووداو و تاوانانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەم شێوەیەن، 183 ڕووداوی کوشتنی بە ئەنقەست و 32 ڕووداوی کوشتنی بێ مەبەست.

ئاماژەی بەوەشکرد، 240 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، هەروەها ڕووداوەکانی دزیکردن بەگشتی لە هەرێمی کوردستان 5931 حاڵەت بوون.

بەپێی ئامارەکە، 2576 حاڵەتی بەکارهێنانی هەڵەی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن تۆمارکراوە، 1398 ڕووداوی ساختەکاری تۆمارکراون و هەزار و 156 کەسیش بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیرکراون.

وتەبێژی پۆلیسی هەرێم وتی، هێزە ئەمنییەکان 324 کەسیان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، هەروەها 212 ڕووداوی تەقەکردنیان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە، لەگەڵ 5 هەزار و 206 حاڵەتی هەڕەشەکردن تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەدا کە پێنج هەزار و 841 شەڕ لە بنکەکانی پۆلیس و بارەگای خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان تۆمارکراون و 207 کەس لە ڕووداوە جیاوازەکاندا سووتاون، هاوکات 86 کەس ئاگر لە تەرمەکانیان بەردراوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکارن

بابەتی دواتر

هێرش کرایەسەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share