بۆچی مشک و جرج لە توێژینەوە زانستییەکاندا بەکاردەهێنرێن؟

بەکارهێنانی مشک و جرج لە تاقیگە زانستییەکاندا وەک ئامرازێک بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی کارێکی بەربڵاوە، بەڵام ئەمە بەبێ ئامانج نییە و هۆکاری زانستی تایبەت بە خۆی لە پشتەوەیە.

گۆڤاری Live Science بڵاویکردەوە، “مشک و جرج یەکێکن لەو زیندەوەرانەی بە خێرایی زیاددەکەن، ماوەی دووگیانی مێینەی مشک تەنها سێ هەفتە دەخایەنێت، لەدوای شەش هەفتەش بەچکەکانی لەرووی سێکسییەوە گەشەدەکەن، هەر بۆیە لە یەک کاتدا دەتوانیت توێژینەوە لەسەر چەند نەوەیەکی مشک بکەیت و چاودێری گواستنەوەی سیفاتە بۆماوەییەکانیان بکەیت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “مشک و جرج لەرووی قەبارەوە زۆر گەورە نین، هیچ کێشەیەک لەکاتی گواستنەوە و هەڵگرتنیان دروست ناکەن، جگە لەوەش بوونەوەرێکی گونجاون دەتوانیت لە تاقیگە بیانهێڵێتەوە، دەشتوانیت بیانگەڕێنیتەوە بۆ سروشت”.

ئاشکراشیکرد، “تێچووی زیادکردن و بەخێوکردنی مشک کەمە، هەر بۆیە تێچووی توێژینەوەکان کەمدەکاتەوە، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە بەکارهێنانی زۆری ئەو بوونەوەرە لە تاقیگەکاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنی فەیسبوك و واتساپ و ئینستاگرام پەیوەندییەكان لە جیهاندا ڕادەگرێت

خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای فەیسبوك، كە هەریەك لە فەیسبوك، واتساپ و ئینستاگرام دەگرێتەوە ڕاوەستا، ئەمەش بووە هۆی ڕاوەستانی سەرچاوەی پەیوەندییە…
زیاتر ببینە

نیوزلەندا.. پەرلەمانتارێك بۆ منداڵبوون بە پاسكیل خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانە

ژنە پەرلەمانتارێكی نیوزلەندی بە بەكارهێنانی پاسكیل خۆی گەیاندە نەخۆشخانەی ‏منداڵان، وەك نمونەی “سیاسییە خۆنەویستەكان” كە نیوزلەندییەكانی پێ جیادەكرێتەوە.‏…
Total
0
Share