زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ.. نەوت جێگیرە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی حەوت مانگی رابردوو، نەوتیش بە قۆناغی سەقامگیریدا گوزەردەكات و نرخەكانی جێگیرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ نزیكەی حەوت دۆلاری چووەسەر و گەیشتە 1845.91 دۆلار، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زیو كە هۆقەیەكی گەیشتووە بە 24.2 دۆلار.

جیاواز لە بازاڕی خشڵ، ماوەی چەند رۆژێكە بازاڕی وزە جێگیرە و نەوتی خاو پارێزگاریی لەو بەرزبوونەوەیە كردووە كە لە ماوەی رابردوودا لە نرخەكاندا بەدەستیهێنا، ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 82.6 دۆلارە و تەنها سێ سەنتی نرخەكەی لەدەستداوە، نەوتی خاوی تەكساس بەرمیلێكی بە نزیكەی 77 دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share