لە دیمەنێکی ترسناکدا بیابانەکانی وڵاتێکی عەرەبی بووە بە لافاو

لە دیمەنێکی ترسێنەردا، ڕێگای بیابانی کە عەممانی پایتەختی ئوردن و پارێزگاکانی باشووری ئوردن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، گۆڕاوە بۆ لافاوێکی زۆر و هەموو شتێکی لە ڕێگاکەیدا راگواستووە.

سەرەڕای هۆشدارییەکانی بەشی کەشناسی کە پێویستە وریایی هەبێت لەلایەن هاوڵاتییانەوە، هەروەها لە مەترسی ئاوبردن لەسەر ڕێگاکان لەو ناوچانەی کە بارانی زۆریان لێباریوە، پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆیدەدات لە مەترسییەکە و ڕێگاکەی بڕیوە، ئەمەش بووە هۆی وەرگەڕانی و ناچاربوونی سەرنشینەکان بۆ ئەوەی بچنە سەر پاسەکە تاوەکو خۆیان لە خنکان بپارێزن.

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی ئوردن ڕایگەیاند، ڕێگای بیابانی بەهەردوو ئاراستە لە ناوچەی زومەیلە لە باشووری عەممان پچڕاوە ئەگەری هەیە دوای چەند کاتژمێرێک بکرێتەوە کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی داوا لە هەموو لایەک دەکات لە ئێستادا ڕێگای زومایلا بەکارنەهێنن، پابەندبن بە ڕێنماییەکانی کەشناسیی وڵاتەکەوە لەبەر بارانی بەخووڕ و لافاو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی جەنگی ئەمریکا: ئـ.ـێران پردی B1ی وەک ڕێگەیەکی سەرەکیی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی مـ.ـووشەکەکانی

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئـ.ـێران پردەکەی بۆ گواستنەوەی مـ.ـووشەکەکانی بەکارهێناوە. بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بە…
زیاتر ببینە

سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share