سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەڵەبجە وەك پارێزگایەك مامەڵە دەكەین و ئەركی سەرشانمانە پشتیوانی شارەكە و خزمەتی هاوڵاتییانی بكەین.
دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ هەڵەبجە وەك پارێزگایەك مامەڵە دەكەین و ئەركمانە خزمەتی هاوڵاتییانی ئەو شارە بكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر لەسەرەتاوە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ستراتیژی حكومەت بووە و دەمانەوێت گرنگی بە كەرتی تایبەت بدەین و دەرمان بە رێژەی 100% لە نەخۆشخانەكاندا هەبێت