ڕۆسی کێیە؟ ئەفسانەی ئیتاڵیا و پاڵەوانی مۆندیالی 82 کۆچی دواییکرد

پاولۆ ڕۆسی ئەفسانەی ئیتاڵیا لە تەمەنی 64 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە خێزانی پاولۆ ڕۆسی ئەفسانەی ئیتاڵی کۆچی دوایی کەسایەتییە ناودارەکەیان بۆ میدیاکانی وڵاتەکەیان پشتڕاستکردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە پاولۆ ڕۆسی لە تەمەنی 64 ساڵیدا بۆ کۆتاجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ئەو ئەستێرەیەی 47 ساڵە بە ئاسمانی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە دەدرەوشێتەوە و هیچ یەکێک لە نەوەکانی دوای خۆی نەیانتوانی هەمان دەستکەوتەکانی بەدەستبهێننەوە.

ڕۆسی کێیە؟

“پاولیتا” یەکێکە لە ئەفسانە دیارەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا، کە هاوشانی دینۆ زۆف و بێرزۆت و هاوڕێیانی توانی نازناوی مۆندیالی 1982ی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

لەو مۆندیالەدا خەڵاتی باشترین یاریزان و بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ خەڵاتی گۆڵکاری چنییەوە، پاشان لەسەردەمی خۆیدا خەڵاتی (باڵۆندۆر)ی تایبەت بە گۆڤاری فرانس فوتباڵ بەدەستهێنا.

لە مۆندیالی 1982 توانی بەسەر زیکۆی بەرازیل و مارادۆنای ئەرجەنتین و بۆنیکی پۆڵەندا و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی ئەفسانەی ئەڵمانیادا سەربکەوێت.

ئەفسانەکە لە ساڵی 1982 و دوای بەندکردنی بەهۆی یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان و چەندین تۆمەتی دیکە، بەهەر شێوەیەک بوو بەشداری مۆندیالی کرد، چ بەشداریکردنێک؟

سەرجەم هەڵبژاردە ڕکابەرەکانی ڕاماڵی، شارەزایان پێیان وایە لە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا هاوشێوەی ڕۆسی دروست نەبووەتەوە و بۆ داهاتووش مەحاڵە ئیتاڵیەکی گۆڵکار بەهەمان خەسڵەت و بەهرەی یاریکردنەوە لەناو یاریگاکان بەرچاو بکەوێتەوە.

ئابڕوچوونی تۆتۆنێرۆ

ئەفسانەی ئەفسانەکانی ئیتاڵیا وەرزی 1979-1980 یاری بۆ یانەی پیروجیا دەکرد، لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا 13 گۆڵی تۆمارکرد و یاریدەدەری یانەکەی بوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16ی جامی یەکێتی یانەکانی ئەوروپا.

لەهەمان وەرزدا ناوبراو تێوەگلا بە دۆسییەی یاریکردن و خەواندنی پارە بە ئەنجامی یارییەکانەوە، کەیسەکە لە دادگاکانی ئیتاڵیا بە “تۆتۆنێرۆ” ناویدەرکرد، دادگای باڵای پیرۆجیا پاش بەدەستهێنانی چەندین بەڵگە ئەفسانە ئیتاڵیەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ سڕکرد.

سەرەڕای ئەوەی وادەی سزادانەکە بە فشاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ دوو وەرز کەمکرایەوە، بەڵام ناوبراو نەیتوانی بەشداری جامی ئەوروپای ساڵی 1980 بکات، بەو هۆیەوە ئیتاڵیا لە خاکی خۆیدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، لەهەمان کاتیشدا ڕۆسی بانگەشەی ئەوەیدەکرد کە بووەتە قوربانی مافیاکان و لە دۆسییەکدا تێوەگلاوە هیچ دەستێکی تیایدا نەبووە.

دەستکەوتەکان

ڕۆسی لە ژیانی وەرزشییدا لە نێوان ساڵانی 1977 بۆ 1986 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە، نازناوی مۆندیالی 1982ی بەدەستهێناوە لەگەڵ خەڵاتە تاکە کەسییەکانی گۆڵکار و باشترین یاریزانی جیهان.

بە یانەکانی یوڤانتۆس (1973-1975)، کۆمۆ (خواستن 1975-1976)، ڤیچێنزا (1976-1979)، پیروجیا (خواستن 1979-1980)، یوڤانتۆس (1981-1985)، میلان (1986-1987)، هیلاس ڤیرۆنا (1986-1987)دا تێپەڕیکردووە.

لە کۆی (340) یاری بۆ سەرجەم یانەکانی ئیتاڵیا (134) گۆڵی تۆمارکردووە.

خەڵاتە بەکۆمەڵەکان

سیریا )بی) لەگەڵ یانەی ڤیچێنزا 1976-1977

سیریا ئەی (دووجار) لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس 1981-1982/1983-1984

کۆپا ئیتاڵیا 1982-1983

جامی یانەکانی ئەوروپا 1983-1984

جامی سوپەری ئەوروپا 1984

جامی ئەوروپا 1984-1985

(نێودەوڵەتی) جامی جیهانی 1982

خەڵاتە تاکە کەسییەکان

گۆڵکاری سیریا (بی) 1976-1977 (21 گۆڵ)

گۆڵکاری سیریا (ئەی) 1977-1978 (24 گۆڵ)

تۆپی زیوی مۆندیالی 1978

تیمی باشترینی مۆندیال 1978 و 1982

خەڵاتی گازێتا سپۆرتس: پیاوی سزاڵ 1978

خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی مۆندیالی 1982

خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی مۆندیالی 1982

ئۆنز دییۆر 1982

باڵۆندۆر 1982

باشترین یاریزانی ساڵ (فیفا) 1982

خەڵاتی پاڵەوانی ڕۆژنامەی لیکیپ 1982

گۆڵکاری جامی ئەوروپا 1982-1983

خەڵاتی یەکێک لە 100 باشترینەکەی مێژوو (فیفا)

خەڵاتی فیفا 100

خەڵاتی ئاڵتونی جوبێلی ئەوروپا

خەڵاتی پێی ئاڵتونی ئەفسانەکان 2007

خەڵاتی هۆڵی ئەفسانەکانی ئیتاڵیا 2016

بابەتی پێشتر

توركیا بۆ دۆسیەی كورد و گولەن چاوی لە ڕێی بایدن-ە

بابەتی دواتر

چەند ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی یاداشتێك ئاڕاستەی حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share