راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

بەنداوی دێوانە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیی لە بەنداوی دێوانە راگەیاند و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، راوەماسی لە بەنداوی دێوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەڕاوێژ و پەیوەندی لەگەڵ جێگرایەتیی داواکاری گشتیی قەزای دەربەندیخان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە بەنداوی دێوانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەوە بە هەموو شێوەیەک ڕاوی ماسی قەدەغەیە لە بەنداوەکە و هەر راوچییەک راو بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگیرینە…
Total
0
Share