کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بزانە

بەپێی پێشبینییەكان بۆ ماوەی 10 رۆژ باران و بەفربارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و كەشناسیی هەرێم، لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێوە روونكردنەوە دەدات.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە سبەینێ سێشەممە کەشوهەوا هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

دوێنێ دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە باران و بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی ئەی سی سی وێزەریش لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ بارانبارین و لە هەندێک ناوچەش بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری لیژنەکان…
Total
0
Share