لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری مێردینی باکووری کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون.

بەپێی میدیاکانی تورکیا رووداوەکە لەسەر رێگای ئۆمەرلی روویداوە و مینی پاسێک لە کۆنترۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە.

مینی پاسەکە خوێندکاری زانکۆ و فەرمانبەرانی پارێزگای تێدابووە.

لە مینی پاسەکەدا 11 کەس هەبوون کە شەشیان گیانیان لەدەستداوە و پێنجیشیان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share