ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە ئاشكرایكرد، هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ كازم ساهر و رەحمە ریاز 25ـەمین پاڵەوانێتیی كەنداو دەكەنەوە.
بڕیارە رۆژی هەینیی داهاتوو پاڵەوانێتیی جامی كەنداو 25 لە بەسڕە دەستپێبكات، ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگاری بەسڕە بە میدیای عێراقیی راگەیاندووە، هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ كازم ساهر و رەحمە ریاز، ئاهەنگی دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەكە سازدەدەن.
لە ماوەی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوكرابووەوە كە كازم ساهر ئامادەنییە بەشداریی ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتیی جامی كەنداو 25 لە بەسڕە بكات، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رەخنە لە ساهر دەگیرا و تۆمەتباردەكرا بەوەی “نایەوێت لەو چالاكییەی وڵاتەكەیدا بەشداربێت”.