2023 كەشوهەوا هەڕەشە لە جیهان دەكات

هەموو جیهان لەبەردەم مەترسییەكانی گۆڕانكاری كەشوهەودان و لە ماوەی ساڵی 2022دا چەندین كارەساتی سروشتی و گۆڕانكاری كەشوهەوا تۆماركران، پسپۆرانی ژینگەییش ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ساڵی 2023 گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا خێراتر دەردەكەون و كاریگەریی نەرێینییەكانی لەسەر جیهان زیاتردەبێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ساڵی 2022 چەندین حاڵەتی بومەلەرزە، تەقینەوەی بوركان، وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی رووبارەكان بەدیكران، لەگەڵ ئەوەشدا كەوتنەوەی ئاگر و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە زۆرێك لە ناوچەكانی گۆی زەوی چاوەڕواننەكرابوو.

هاوكات پسپۆرانی بواری ژینگەیی هۆشداریی دەدەن كە ساڵی 2023 ساڵێكی مەترسیدار دەبێت بۆ گۆی زەوی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا خێراتر روودەدەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموومان پێكەوە جوانین

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆریای باکوور داوای زیادکردنی جبەخانە ئەتۆمییەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share