بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لە نزیك قەڵای هەولێر ئاگركەوتەوە
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە نزیك قەڵای هەولێر بەهۆی یاریی ئاگرینەوە ئاگركەوتووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە لە چەند شوێنێك جێگیركراون ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.