رێباز حەملان رایگەیاند، سەرجەم پابەندییەکانیان جێبەجێکردووە، ئەگەر حکومەتی فیدراڵیش بیەوێت پێشێلی دەستوور بکات قبووڵی ناکەن.
رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم زۆرترین نەرمی بەرامبەر بەغداد نواندووە، بەڵام ئەوان بیانەوێت پێشلی دەستوور بکەن شایەنی قبوڵکردن نییە”.
وتیشی، “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خەتن و بەرەوە ئەوە دەچین کێشەکان چارەسەربن”.
جەختیشیکردەوە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە دانوستان بووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هەرچی ئەوان داوایانکردووە ئێمە پابەندبووین پێوەی”.