دەزگای دژەتیرۆر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە سنووری كەركوك و حەمرین سێ تیرۆریستی داواكراویان دەستگیر كرد.

بەرێوەبەرایەتیی هێزەكانی دژەتیرۆر CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستان لە ناوچەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان ئەنجامدا

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “ئۆپەراسیۆنێك لە سنووری پارێزگای كەركوك لە گوندی ترفاویەی دۆڵی زەگرون،لە نزیك چیای حەمرینی سەر بە قەزای ڕەشاد بە هاوبەشیی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە”.

لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا سێ تیرۆریستی داواكراو لە دادگا و لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران و دەستگیرا بە سەرچەندین جۆری جیاوازی چەك كە لە كردەوە تیرۆرستییەكانیاندا بەكاریانهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share