وردەکاریی رووداوی تەقینەوەی تانکیی غازی ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێر ئاگری گرت و هیچ زیانێکی گیانیی بە دواوە نەبوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری هەولێر ئاگری گرتووە”.

وتیشی، “ئاگرەکە بەهۆی تەقینی تانکی غازی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

ئاشکراشیکرد، “ئاگرەکە لە ئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە، لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

بزانە لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی چی نووسراوە؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی تاجەگوڵینەی وەفا و خۆشەویستی لەسەر گۆڕی شەهیدی فەرماندە (ئاكام عومەر) دانا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share