چیرۆکی هاوسەرگیریکردنی کچێکی شەش ساڵان لە دوای 17 ساڵ ئاشکرادەبێت و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

لە دوای 17 ساڵ لە هاوسەرگیریکردنی کچێکی تەمەن شەش ساڵان و بوونە دایکی منداڵێک لە تورکیا چیرۆکەکەی ئاشکرادەبێت و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

چیرۆکەکە لە ساڵی 2005 دەستپێدەکات، کاتێک کچێکی تەمەن شەش ساڵان لە ئیستانبوڵی تورکیا هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک پێدەکرێت و دواتر و لە تەمەنی 14 ساڵیدا منداڵێکی دەبێت.

سەرەتای ئاشکرابوونی چیرۆکەکە بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە کاتێک کچەکە بڕیاردەدات داوای یاسایی لەسەر باوکی و هاوسەرەکەی تۆماربکات کە لەوکاتەدا هۆکاربوون بۆ هاوسەرگیریکردنی لە تەمەنی منداڵیدا، دواتریش لە سەرەتای ئەم مانگەدا چیرۆکەکە گەیشتە میدیاکانی ئەو وڵاتە و کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و هەر بە زوویی باوک و دایک و هاوسەرەکەی دەستگیرکران.

بڕیارە لە 30 مانگی داهاتوو یەکەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی تۆمەتبارانی ئەو رووداوە دەستپێبکات، گەر تاوانەکەشیان بەسەردا ساغببێتەوە ئەوا سزای زیندانیکردن بۆ ماوەیب 27ساڵ بەسەریاندا دەسەپێندرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاریی نوێ لەبارەی كۆنگرەكەی هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا بەدواداچوونی بۆ دوایین پەرەسەندنەكانی دوای كۆنگرەكەی هەولێر كردووە، كە لەلایەن “ناوەندی پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share