ژمارەی راستەقینەی هاوڵاتییە عێراقییەکانی ناو کەمپی هۆل ئاشکرادەکرێت

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی هاوڵاتییانی عێراقی لە کەمپی هۆل لەسوریا هەشت هەزار کەسە و لەماوەی ئایندەدا دەست بە گەڕاندنەوەیان دەکرێت.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەشت هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە کەمپی هۆل ماونەتەوە، لە ئێستادا گەڕاندنەوەیان وەستێنراوە ئەویش بەهۆکاری ئامادەکاریی ئەمنی و وردبینیکردنی لە ناوەکانیان و دۆسییە ئەمنیەکانیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەدویا کۆتاییهاتنی بۆنەکانی سەری ساڵ پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانە دەستپێدەکاتەوە”.

ئاشکراشی کرد، “یەکێک لەو کێشانەی گەڕاوەکان بۆیان دروست دەبێت نەبوونی ماڵ و حاڵ و شوێنی نیشتەجێبوونە، چونکە بەشێکیان خەڵكی شەنگالن ولەدوای ئاوارەبوونیان خانووەکانیان رووخێندراوە، پێویستە حکومەت و رێکخراوەکان کاربکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەیان”.

سەبارەت بە تێکەڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە و تێکەڵکردنەوەیان بە هاوڵاتییانی ئاسایی ئیڤان فایەق وتی، “ئێمە دەمانەوێت تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە، بەرنامەی تایبەتمان هەیە بۆ ئەمە، تەنانەت دەمانەوێت خۆیان شوێنێکیان بەلاوە گونجاو بێت لەوێ نیشتەجێببنەوە”.
ا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی…
Total
0
Share