نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاو دابەزی و پێچەوانەی پێشبینییەكان، هۆكارەكەی چینە.

دوای چەند رۆژێك لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كە تا دوێنێ چوارشەممە سەرەكیترین هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیە وڵاتی چین بوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی.

سووككردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە چین، خواستی لەسەر نەوتی خاو زیادكردبوو، بەو هۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووبووەوە، بەو پێیەی لەگەڵ سووككردنی رێكارەكاندا، ئەو پیشەسازییانەی نەوتی خاو بەكاردەهێنن بووژابوونەوە، بەڵام هاوكێشەكە پێچەوانەوە بووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە چین، نرخی نەوتی خاو دابەزی و بەرمیلێك جۆری برێنت بە 83 دۆلارە، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا لە 85 دۆلار نزیكبووبووەوە، بەرمیلێك نەوتی جۆری تەكساسیش بە 78.69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تائێستا نووسراومان بەدەستنەگەیشتووە تا 120 ملیارەکە رادەستبکەین

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەکردووە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری…
Total
0
Share