ساماڵ عەبدولرەحمان: پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین دەخرێنە ماڵپەری شەفافییەت و دەشڵێت، “پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە”.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژانە داهاتی سەرجەم دەروازە و گومرگەكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەدرێتە بانك و دواتر دەدرێتە گەنجینەكان و سەرجەم داهاتە نا نەوتییەكان لە ماڵپەری شەفافییەت رۆژانە بڵاودەكرێـنەوە.

راشیگەیاند، “خستنەڕووی داهاتە نانەوتییەكان لە ماڵپەری شەفافییەت ئەو بەربەستە و گلەیی و گازندەیەی لە نێوان حكومەت و هاوڵاتییان هەبوو ناهێڵێت و وتیشی، “پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە و هیوادارین لە سەرجەم ناوچەكانی دیكە و دەروازەكانی دیكە كار بەم پڕۆژەیە بكرێت”.

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی تایبەت بە ساڵی نوێ لە شەقامی سالم بەردەوامە

بابەتی دواتر

ئەم شەش ئامۆژگارییە پەیڕەوبكە و كێشت دابەزێنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ هەینی چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share