بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە شارەکەدا، جێبەجێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژئاوا، بە بڕی زیاتر له (182) ملیۆن دینار، پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، پڕۆژه‌كه له چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێكدێت، كه بریتییه له:
– گەیاندنی تۆڕی كارەبا بۆ كۆمەڵێک ماڵ لە تاسڵوجە.
– دانانی سێ محەویلەی مساعد لەسەر فیدەری (105) كەرتی 49 كانی راپەڕین.
– دانانی دوو محەویلەی مساعد بۆ هەردوو محەویلەی (16+21)ـی فیدەری 55ـی وێستگه‌ی گۆڕینی كارەبای پیشەسازی لە گەڕەكی رزگاری.
– كۆی بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 182 ملیۆن و 51 هەزار دینار.
دەشڵێت، بڕیارە پڕۆژەکە لە ماوه‌ی (60) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.