پۆلیسی هەولێر سێ كەسی بە تۆمەتی دزینی قاسەیەك راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزیكرن لە ماڵێك راگەیاند.

هۆگز عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە 22ی 12ی 2022 هێزەكانی پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی دزیكردن لە شاری زەیتوون ئاگاداركراونەتەوە دەست بەجێ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد.

راشیگەیاند، بە هەوڵی هێزە ئەمنییەكان لە ماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێر تۆمەتباران دەستگیركران كە سێ كەسی عەرەب بوون و قاسەیەكیان لە ماڵێكی شاری زەیتوون لە هەولێر دزیوە كە 40 هەزار دۆلاری تێدابووە و تۆمەتباران دەستگیركراون و پەراوی لێكۆلێنەوە بۆ رووداوەكە كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەركە حكومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەركە حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان و پێشمەرگە بنێرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share