شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكانی فولكەی شاری سپی ئەنجامدا كە شەقام و شۆستەكەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و مافی هاوڵاتییانيان پێشێلكردبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لە رۆژانی پشوودا بەردەوامن لە كارەكانیان بە مەبەستی پاراستنی موڵكی گشتی و رێگریكردن لە زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی گشتی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان ئەمڕۆ، هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكانی فولكەی شاری سپی ئەنجامدا كە فرۆشیاران شەقام وشۆستەكانیان داگیركردبوو بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و مافی هاوڵاتییانیان پێشێلكردبوو.

بابەتی پێشتر

بۆ دابەزاندنی نرخەكەی پێشنیازی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەو هۆكارانەی وادەكات بەردەوام شۆفان لەسەر سفرەكەت هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share