باشترین دوو ناوبژیوانی مۆندیال دەستنیشانکران

ناوبژیوانی ئیتاڵی، دانیێلی ئۆرساتۆ خەڵاتی باشترین ناوبژیوانی مۆندیالی 2022ی قەتەری بەدەستهێنا.

ناوبژیوانی پۆڵەندی سیمۆن مارچینیاک-یش پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی سەرپەرشتیی یاریی کۆتایی مۆندیالی لە نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا کرد.

ئۆرساتۆ لە مۆندیالی 2022ی قەتەر سەرپەرشتی سێ یاریی گرنگی کرد، کە بریتیبوون لە یارییەکانی قەتەر و ئیکوادۆر (یاریی دەستپێک)، ئەرجەنتین و مەکسیک لە قۆناغی کۆمەڵەکان، هەروەها ئەرجەنتین و کرواتیا لە قۆناغی پێش کۆتایی.

ئۆرساتۆ دووەم ناوبژیوانی ئیتاڵییە خەڵاتی باشترین ناوبژیوانی مۆندیال بەدەستدەهێنێت، دوای نیکۆلا ڕیزۆلی لە مۆندیالی 2014.

ئەرجەنتین دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە فەرەنسای بردەوە، جامی جیهانی 2022ی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share