کەرکوک.. چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و ژنێکیان کوشت

لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری ناحیەی شوان چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و دوای بەستنەوەی پیاوەکە ژنی ماڵەکەیان کوشت و هەڵاتن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان چەند کەسێکی نەناسراو هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک، پیاوەکەیان بەستووەتەوە و ژنەکەیان کوشتووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەبارەی رووداوەکە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە دەستیپێکردووە”.

ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا نازاندرێت رووداوەکە تیرۆرستی بووە یان پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share