لە 2022ـدا 6000 منداڵی ئەمریكی بە گولـلە بوونەتە قوربانی

تەنها لە ساڵی 2022ـدا، زیاتر لە شەش هەزار منداڵی ئەمریكی بە توندوتیژییەكانی پەیوەست بە گولـلە و تەقەكردنەوە كوژراون و برینداربوون.

ئامارەكە رێكخراوی “ئەرشیڤی توندوتیژیی چەك” بڵاویكردووەتەوە كە رێكخراوێكی ئەمریكییە و چاودێریی ئەو رووداوانەی توندوتیژی دەكات كە چەكیان تیادا بەكارهێنراون.

بەپێی ئامارەكەی رێكخراوی “ئەرشیڤی توندوتیژیی چەك”، لە ساڵی 2022ـدا لە ئەمریكا شەش هەزار و 23 منداڵ و مێردمنداڵ كە تەمەنیان لە خوار 17 ساڵییەوەیە، لە رووداوی تەقەكردندا كوژراون یان برینداربوون.

لەو ژمارەیە، 306 منداڵی تەمەن خوار 12 ساڵان كوژراون و 1300 مێردمنداڵی تەمەن 12 بۆ 17 ساڵان لە رووداوی تەقەكردندا كوژراون.

رێكخراوی “ئەرشیڤی توندوتیژیی چەك” لە ساڵی 2014ـەوە دامەزرێندراوە و ساڵانە زانیاری لەبارەی رووداوەكانی تەقەكردن و قوربانییەكانیانەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “ساڵی 2022 زۆرترین منداڵی ئەمریكی بە چەك بوونەتە قوربانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share