بەغداد پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی كوردستان خەرجدەكات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی كشتوكاڵ ئاودێریی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانیی عێراق، پرسی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 تاووتوێكراوە.

لیژنەكە كە ئێستا بە سەردانێك لە بەغداد-ە، ئاشكرایكردووە كە ئەمڕۆ 9ی كانونی یەكەم لەگەڵ محەمەد كەریم خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عیراق كۆبووەتەوە، داوای لە ناوبراو كردووە شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێن.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بۆ هەمان مەبەست، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ عەلا جبوری وەزیری بازرگانیی عێراق دا كۆبووەتەوە، لە بەرامبەردا وەزیری بازرگانیی عێراق ئاشكرایكردووە، پارەی هەرسێ ساڵەكەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە 557 ملیار دینارە، ئامادەیە و لە وەزارەتەكەی ئەو پارێزراوە.

وەزیری بازرگانیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە تاكە ڕێگری بەردەم خەرجكردنی ئەو پارانە، پرسی تێكەڵكردنی گەنمی ئێرانی و توركییە لەگەڵ گەنمی خۆماڵیدا، بەڵام كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ ڕەوانەكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ هەرسێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 لە ماوەیەكی نزیكدا.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: لە ھەوڵداین لەگەڵ دۆستەکانمان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
0
Share