گاکپۆ لە ڕووی تەکتیکییەوە چ سوودێک بە لیڤەرپوڵ دەگەیەنێت؟

کۆدی گاکپۆ، ئەستێرەی هۆڵەندا و پێشووی ئایندهۆڤن بە فەرمی پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد.

ئەستێرەکەی هۆڵەندا پێگەی ڕاستەقینەی هێرشبەری باڵی چەپە، بەڵام توانای یاریکردنی لە پێگەکانی سەنتەر و باڵی ڕاستی هێرشبرندا هەیە، سێ بژاردەی تەکتیکی بە یۆرگن کلۆپ دەبەخشێت.

هێرشبەری باڵی چەپ: پێگەی سروشتی خۆیەتی، داروین نونێز دەخاتە پێگەی سەرەڕم، محەممەد سەڵاح بۆ باڵی چەپ.

نێوان سەڵاح و نونێز: دەبێتە هێرشبەری دووەم، لە پشت نونێز و لەبەردەم محەممەد سەڵاح، لەم پلانەدا دەکرێت بەشداری بە دیاز-یش بکرێت.

“فاڵس 9”: بەم شێوازە سەڵاح لە باڵی چەپ و نونێز لە باڵی ڕاست یاریدەکەن، گاکپۆ لەنێوانیاندا ڕۆڵی سەرەڕم و ڕەخسێنەر دەبینێت و مەوداکانیان بۆ دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share