(ئین سلێمانی) بۆ سەری ساڵ گەورەترین فێستیڤاڵ لە سلێمانی ساز دەكات

(ئین سلێمانی) پلاتفۆرمێكی تایبەتە بە فێستیڤاڵ، بۆنە و چالاكییەكانی سلێمانی، ئامانجی پلاتفۆرمەكەش زیندووكردنەوەی خۆشی و كامەرانییە لە نێو دڵی هاوڵاتییان، بۆ ئەمساڵ گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی سازدەكات.

لە یەكەم پڕۆژە و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا (inSlemani) بە شێوەیەكی قازانجنەویستانە، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی ساز دەكات.

(ئین سلێمانی) دەیەوێت سلێمانیش لە كەشێكی جیاواز و تایبەتدا لەگەڵ وڵاتانی دیكە لە سەرانسەری جیهاندا، ئاهەنگی هاتنی ساڵی نوێ بگێڕێت و خەڵكەكەی بە ئومێدەوە بەرەو داهاتوو هەنگاوبنێن كە سلێمانی وەك هەمیشە پێشەنگی كەلتوور، نوێگەری و داهێنان بێت و هەنگاوەكانمان بۆ چوونە نێو ساڵی نوێوە جیاواز و شادیی بەخش دەبن.

چالاكییەكانی فێستیڤاڵی ساڵی نوێ بەمشێوەیە دەبن:-

– رازاندنەوەی تەواوی شەقامی سالم، چەند شوێنێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و سەر پرد و ئەندەرپاسەكان.

– كۆنسێرتی میوزیك:- دوو كۆنسێرتی گەورە لە شەوانی 30 و31ی ئەم مانگە بە بەشداریی چەندین هونەرمەندی گەورە، گروپی هەڵپەڕكێ و چەند باندێكی مۆسیقای شەقام بەڕێوەدەچن.

– ماركێتی ئین سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 60 خاوەنكاری ناوخۆیی و 40 خواردەمەنی جیاواز دەكرێتەوە و كاڵا و خواردنەكانیان نمایشدەكەن و دەفرۆشن.

-گەیم زۆن(یاریی شەقام)- تۆپ، یاریی بەخت، نیشانەشكاندن، تاقیكردنەوەی هێز، تەڕدەستی، سێرك، یاریی ئاگرین و چەندین یاری دیكە.

– چالاكی بۆ منداڵان:- باڵۆن، فەیسپەینتین (وێنەكێشانی سەر رووخسار)، یاری و دیاریی بابە نوئێل، سپایدەرمان، باتمان و هتد.

فێستیڤاڵەكە جگەلەوەی پێشوازییە لە ساڵی نوێ و بڵاوكردنەوەی دڵخۆشییە لە دڵی خەڵكدا، چەندین هەلی كاری بۆ گەنجانی شارەكە رەخساندووە و یارمەتیدەرێكی گرنگە بۆ خاوەنكارە بچووكەكان تا وەكو بتوانن زۆرترین كاڵا بفرۆشن و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان و هەروەها فێستیڤاڵەكە هاندەرێكی گەورەیە لە هێنانی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی و بووژاندنەوەی ئابوريی هەرێمی كوردستان.

هیوادارین خەڵكی سلێمانی و هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەم فێستیڤاڵە گەورەیەدا لەگەڵمانبن و پێكەوە دوایین ساتەكانی ساڵی 2022 بە خۆشی و كامەرانییەوە بەسەربەرین و بە هیواوە پێشوازی لە ساڵی 2023 بكەین.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح بەهای دۆلار لە 2023دا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share