هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشداری دەداتە بارهەڵگرەكان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشداری بە شۆفێری ئەو بارهەڵگرانە دەدات كە ئاسن بە شێوەیەكی نەگونجاو باردەكەن و كۆنتێنەرەكانیان تێكشكاوە و ئاشكرایدەكات تا وەكو 5ی 1ی 2023 مۆڵەتیان پێدەدرێت كە كۆنتێنەرەكانیان نوێ بكەنەوە كە بەپێی یاسا رێگەپێدراو بێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستاوە كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو شۆفێری بارهەڵگرانەی ئاسن بە شێوەیەكی نەگونجاو باردەكەن و كۆنتێنەرەكانیان تێكشكاوە تا 5ی 1ی 2023 مۆڵەتیان پێدەدرێت كە كۆنتێنەرەكانیان نوێ بكەنەوە كە بەپێی یاسا رێگەپێدراو بن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەك ڕێگەیان پێنادرێت بەناو تونێلی دەربەندیخاندا تێپەڕببن و لە دوای ئەو وادەیەی دیاريكراوە سەرباری ڕێگەپێنەدانیان بەناو تونێلەكەدا رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

بەڵێنێك بە هێزەكانی ناوخۆ دەدرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بە هەوڵی سەرۆك بافڵ بەغداد 400 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share