دۆلار گەیشتووەتە ئاستێكی بێپێشینە

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

بەرزترین ئاست كە لە ئەمڕۆدا بەهای دۆلاری ئەمریكی پێیگەیشت، 153 هەزار و 600 دینار بوو بۆ هەر 100 دۆلار، بەڵام دواتر نرخەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هات.

تا كاتی داخستنی بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهای دۆلار چەندین بەرزبوونەوە و دابەزینی تۆماركرد و لە كاتی داخستنی بازاڕدا لە هەرێمی كوردستان 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 153 هەزار و 300 دینار بوو، بەڵام لە كەركوك و چەند شارێكی دیكە دوایین نرخ 153 هەزار و 400 دینار بوو بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریكی.

بابەتی پێشتر

فایەق زێدان بۆ سەرۆك بافڵ: داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە دابونەریتی كۆمەڵگە بڕیارێكی بوێرانەیە

بابەتی دواتر

چوار کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرزبوونەوەکانی پێشووی کەمکردەوە، ئەمەش بەهۆی ترس لە خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانی…
Total
0
Share