بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت.
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی/ شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری، لە چوارچێوەی رێوشوێنە هەواڵگرییە تایبەتەكان، توانرا پێنج تیرۆریستی داواكراوی هەڵهاتوو لە یاسا لە دوای چاودێریكردنی جموجۆڵەكانیان و پێدانی زانیاری دەربارەیان بە لایەنی پەیوەندیدار بە فەرمانی دادوەر دەستگیربكرێن.
لە راگەیەندراوەكەی دژەتیرۆردا هاتووە، بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر رادەستی یاساكران بە مەبەستی سزادانیان.