کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەفربارین و دروستبوونی شەختە هەیە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بۆ 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێم، ئەگەری بەفربارین و دروستبوونی شەختە هەیە و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم خستەڕوو و رایگەیاند، کەشوهەوا سارد و نیمچە هەوردەبێت، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازیشدا لە ئەگەری هەر دابارینێکدا بە شێوەی بەفر دەبێت، و لە شەویشدا دیاردەی بەستن و دروستبوونی شەختە روودەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلەی گەرمی بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی دوێنێ، چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە و مەودای بینین لەناوچە بەرزەکاندا کەمدەبێتەوە بۆ چوار بۆ شەش کیلۆمەتر.

هەروەها نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە دهۆک و زاخۆ دەبێت بە سفر پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمیش لە گەرمیان دەبێت بە 5 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، ئەوەش خراوەتەڕوو، کەشوهەوا سارد دەبێت و دیاردەی بەستن و شەختە روودەدات، هەروەها ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، و پلەی گەرمیش بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆ (یەک بۆ دوو) پلە نزم دەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
Total
0
Share