نرخی نەوت و زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد و بەرمیلێك نەوتی برێنت 82 دۆلاری تێپەڕاند، زێڕیش لەسەر ئاستی جیهان نرخەكەی بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت بۆ چوارەم رۆژی لەسەر یەکە و هۆکارەكەی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانە لە ئەمریکا، كە بەهۆی ساردیی کەشوهەوا و راگرتنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی خاو لە كەنەداوە بۆ ئەو وڵاتە لە رۆژانی رابردوودا سەریهەڵدا.

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 82.47 دۆلارە و نەوتی تەكساس لە 79 دۆلار نزیكبووەتەوە و بەرمیلێكی بە 78.64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكاتی نەوت، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 1818 دۆلارە و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

وێنەکەی میسی لەسەر دراوی وڵاتەکەی بۆ گاڵتە بوو

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share