بۆ دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكان هەرێم چاوەڕێی بەغداد دەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تا ئێستا 19ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە تەرخانكراوە و بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان هەرێم چاوەڕێی بەغداد دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی راگیراوە و تا ئێستا یەك ملیۆن خێزان نەوتی سپییان وەرنەگرتووە و سەرما و سۆڵەش بەڕێوەیە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەینێ نەوتی سپی لە سنووری قەزای قەڵادزێ دابەشدەكرێـت و بەوەش كۆتایی بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەهێندرێت و لە سەنتەری شارەكانیش حكومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی نەوتەكەی بەغداد دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێشتر راگەیەندرا لە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچە شاخاوییەكاندا 65%ی پارەكەی حكومەتی هەرێم دابینیكردووە و 35%ی پارەكەی لەسەر هاوڵاتییان بووە و بۆ سەنتەری شارەكانیش چاوەڕوانی نەوتەكەی بەغداد دەكرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ جیاكردنەوەی و ئامادەكردنی زەوییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كفری بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share