تەرمی سێ کۆچبەر دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا تەرمی سێ کۆچبەری کورد بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان، کە دووانیان منداڵن و ئەوی دیکەیان ژنێکە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 4:05 خولەکی ڕۆژی 30/6/2022 تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان کە لە کەناراوەکانی یۆنان تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای لوتکەدا هاتووە، ئەو سێ کۆچبەرە کە دوو منداڵن لە تەمەنەکانی شەش ساڵ و نۆ ساڵ لەگەڵ ژنێکدا لە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران پێنج مانگ بەر لە ئێستا لە 21/12/2022دا خنکاون و بە سێ قۆناغی جیا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

تەرمی سێ کۆچبەرە کوردەکە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە”

ئەندامێكی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا خاوەنی بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی هەولێری لەسەر بونیادنراوە…
Total
0
Share