سەمیر هەورامی: هاوڵاتییان مافی خۆیانە زانیاریيان لەسەر داهاتەكان هەبێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بیرۆكەی فراوانكردنی پڕۆژەی شەفافییەت ئامادەیە و هاوڵاتییانیش مافی خۆیانە زانیارییان لەسەر داهاتەكان هەبێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كابینەی پێشوودا قوباد تاڵەبانی كاری لەسەر چەند پڕۆژەیەكی دەوڵەتداری كرد كە بە یەك پاكێج وەك چاكسازیی كارگێری كاریان لەسەر كرا لەوانە تۆماركردنی مووچەخۆران لە سیستمی بایۆمەتری، پڕۆژەی خزمەت بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی، بە دیجیتاڵكردنی دامودەزگاكانی حكومەت، تۆماری كۆمپانیاكان، بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروباری دەروازەكان و شەفافییەتیش یەكێك بووە لە بیرۆكەكانی جێگری سەرۆك وەزیران كە زۆرینەیان خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاشكراشیكرد،”پڕۆژەی شەفافییەت هەنگاوی دیكەی بەڕێوەیە و بیرۆكەی فراوانكردنی پڕۆژەی شەفافییەت ئامادەیە و هاوڵاتییان مافی خۆیانە زانیارییان لەسەر داهاتەكان هەبێت، بۆیە هاوڵاتییان لەڕێی ماڵپەری شەفافییەتەوە دەتوانن ئاگاداری داهاتەكان بن”.

بابەتی پێشتر

رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ پڕۆژەی ئاوی بۆگد-كۆیە درا

بابەتی دواتر

شیلان عوسمان: بەشێكی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە سیستمە نوێیەكە دەكرێتە ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵی پێشمەرگەیەك سووتا

لە كەركوك ئاگر لە ماڵی پێشمەرگەیەك كەوتەوە و بەشێك لە ماڵەكەیان سووتا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك…
Total
0
Share