بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمیتان بۆ شەهیدبوونی كاك ئاكام عومەر دەكەین

سەرۆكی یەكێتی سوپاسی هاوخەمی خەڵك، لایەنەكان و نێردەی وڵاتان و پەرۆشییان بۆ شەهیدبوونی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دەكات و دەڵێت، كوردستان رۆڵەیەكی دڵسۆز و بەئەمەكی لەدەستدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی خەڵك و هاوسەنگەرانی فەرماندە ئاكام، سەرۆكی پارت و لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان، كەسایەتیییەكان، پارێزگار، پەرلەمانتار، دیپلۆماتكار و كونسوڵی وڵاتان، نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزە چەكدارەكانی كردووە دەڵێت، ‌‎سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمیتان دەكەین بۆ شەهیدبوونی كاك ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی پێشوازی، بەخاكسپاردن و پرسەی فەرماندە ئاكام.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، “بە شەهیدبوونی كاك ئاكام، كوردستان رۆڵەیەكی دڵسۆز و بەئەمەكی لەدەستدا، رۆڵەیەك كە خەمی نیشتمانی دابوو بە شانیدا و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵك و خاكەكەیدا خەباتی دەكرد”.

‌‎لە كۆتاییشدا دەڵێت، درود بۆ رۆحی برا و دۆستی دڵسۆز و تێكۆشەرم شەهید ئاكام و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی. دارا…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
Total
0
Share